سەردێڕ:

وێنە.. لە تاران ئەو درەختانەی وشکبوون لە بری بڕینەوە پەیکەریان لەسەر هەڵدەکۆڵن

AM:09:14:22/05/2022

5376 جار خوێندراوەتەوە

لە تارانی پایتەختی ئێران، ئەو درەختی چنارانەی کە وشکبوون، لەبری ئەوەی ببڕدرێنەوە لەلایەن ھونەرمەندانەوە لە شوێنی خۆیان کرانە پەیکەری سەرنجڕاکێش.


بەڕێوەبەرایەتی جوانکاری شارەوانی تاران، داوای لە ھونەرمەندانی ئێرانی کرد ھاوکاربن لە پڕۆژەی "درەختستان" کە دەستی پێکردووە بۆ گۆڕینی ئەو ٨٨ درەختەی لە شەقامی وەلیعەسر وشکبوون بۆ بەرھەمی ھونەری.

ژمارەیەکی زۆر لە ھونەرمەندان کە لە بوای جۆراوجۆردا کار دەکەن بە دەم ئەو بانگەوازەی شارەوانییەوە چوون و، دیمەنێکی جوانیان بە پایتەخت بەخشی.

شەقامی وەلیعەسر کە ھەردوو بەرەکەی بە درەخت داپۆشراوە، درێژییەکەی ١٨ کیلۆمەترە کە درێژترین شەقامی ئێرانە.

هـ.ئـ


No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.












گەلەری