سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: کۆمپانیایەکی نوێی نەوت لە هەرێم دادەمەزرێنین

AM:12:00:22/05/2022

9804 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵی بەنیازە کۆمپانیایەکی نوێی نەوت لە هەرێم دابەزرێنێت بەمەبەستی کارکردن لەگەڵ ئەوکۆمپانیایانەی لەهەرێم کاردەکەن.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەو کۆمپانیا نوێیەی وەزارەت بەنیازە لە هەرێم دایبمەزرێنێت، لەگەڵ ئە کۆمپانیایانەی لە ئێستادا لە هەرێمدا کاردەکەن، دەکەوێتە کار و تایبەتدەبێت بە فرۆشتنی نەوت.

پێستریش، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستدەکەن بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ددگای باڵای فیدڕاڵی کە لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا دەریکرد و بە بنەمایەکی یاسایی و دەستوری دادەنرێت بۆ فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم و بڕیارکەی دادگاش فرۆشتنی نەوت و غازی لەلایەن هەڕیمەوە بە پێچەوانەی دەستوری دانا.

حکومەتی عێراقیش، داوای لەسەرجەم ئەو کۆمپانیایانە کرد کە لە هەرێم لە بواری بەرهەمهێنانی نەوتدا کاریان دەرکرد کە گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ واژۆبکەن بە مەبەستی بەردوامبوونیان لەکارەکانیان لە هەرێم.

دوابەدوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی فرۆشتنی نەوت و غازەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، دەستدەکەن بەگرتنەبەری رێوشوینە یاساییەکان دژی ئەو کۆمپانیاییانەی بە گرێبەستە کۆنەکانیان کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژۆیان کردووە بەردەوامدەبن لە کارکردنیان و کارەکانیشییان نادەستورین و دژی یاسان.













گەلەری