سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ئەو هاوپەیمانێتییە دەستبەرداری کوتلەی زۆرینەی ناو پەرلەمانی عێراق نابێت.
قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکدا بۆ بۆ کەناڵی ئەلعەهدی عێراقی ئاماژەی بەوەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی لە حکومەتی نوێدا پۆستی سەرۆک وەزیران و نۆ وەزارەتی دیکەی دەوێت.
وتیشی، "سەدرییەکان دەیانەوێت ئێمە لە مافەکانی خۆمان
خۆشبین."
باسی لەوەشکردووە، پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە ئاسانە و هیچ
کێشەیەکی نیە.
هەروەها، ئەوەشی خستەڕوو، شاندێکی رەوتی سەدر رەزامەندییان
دەربڕێوە لەسەر وەرگرتنی چەند ئەندام پەرلەمانێکی چوارچێوەی هەماهەنگی کە نوری مالیکی
نوێنەرایەتی دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێکهێنانی حکومەتدا.
دەشڵێت، رەوتی سەدر رەزامەندی لەسەر قەبوڵکردنی ٤٠
ئەندام پەرلەمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەربڕیووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت رۆژی سێشەممەی رابردوو، جینین
پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، داوای لە چینی سیاسی عێراق کرد، ئەو
چەقبەستوییەی کە بۆ ماوەی حەوت مانگە عێراقی تێدایە بیشکێنن و حکومەتی نوێ پێکبهێنن.