PM:08:16:21/05/2022
17808 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی ماوەی شەش رۆژبوو لە شاری دهۆک ونبووبوو تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرای کردووە، تەرمی ئەو هاوڵاتییەی کۆمەڵگای چرەی پارێزگای دهۆک کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ونبوبوو بە کوژراوی دۆزرایەوە.
باسی لەوەشکردووە، هێشتا هیچ زانیاریەکییان لەبارەی هۆکاری
کوشتن و شێوازی کوشتنی ئەو پیاوەوە نیە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.
ئەو پیاوە خێزاندار بووە و خاوەنی سێ هاوسەر و ٢١ منداڵە و تەمەنی ٦١ ساڵە.