سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و ١٤ دیکەش برینداربوون

PM:07:58:21/05/2022

2328 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە سەر رێگای سەرەکی نێوان شاری بەغدا و بابل لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کەسێک گیانیلەدەستدا و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای سەرەکی نێوان پارێزگای بەغدا و پارێزگای بابل کەسێک گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی رووداوەکەوە ١٤ کەسی دیکە برینداربوون کە دووانیان منداڵن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە لە ناحیەی ئەسکەندەرییەی نێوان بەغدا و بابل روویداوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە یەکێک لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتییان دادەنرێن و بەشێک لە هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن هۆکارەکەی خراپی شەقامەکان و رێگەوبانەکانە و هاتوچۆش هۆکارەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانەوە.













گەلەری