سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق رێگەچارەکانی قەیرانی کارەبای ئاشکرا کرد

PM:04:48:21/05/2022

2260 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێکهێنانی حکومەت و سەقامگیری سیاسی و تەرخانکردنی بودجەیەکی پێویست دەستەبەری چارەسەر کردنی قەیرانەکانی کارەبا دەکات.


ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتی کارەبا رێکارەکانی ئامادەکاری دابینکردن و پلانی هاوینی تەواو کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای چاککردووەتەوە و ئامادەکارییەکانیان تەواوبوون.

دەشڵێت، لەگەڵ ئێراندا رێککەوتوون لەبارەی بەردوام بەردەستکردنی غازی سروشتی بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا.

لیژنەی وزەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەت چەند گرێبەستێکی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی پسپۆڕ و تایبەت لە بەرهەمهێنانی وزەی پاک واژوکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند ئامادەیە هاوکاری بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق بکات لە بەرهەمهێنان و بەرەوپێشبردنی وزەی پاکدا.













گەلەری