سەردێڕ:

بۆچی نەوەی نوێ بەشدار نابێت لە کۆبونەوەکانی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنەکان؟

PM:04:18:21/05/2022

3140 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە نەوەی نوێیان راگەیاندووە بەنیازن سەردانیان بکەن و لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەکەدا کۆببنەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەوان دەرگای گفتوگۆ بەسەر هیچ هێز و لایەنێکدا داناخەن، بەڵام ئەوان لە دانیشتنێکدا ئامادەدەبن کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.


ئەمڕۆ شەممە، هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرۆکایەتی هەرێم پێیان راگەیاندوون کە وەک هەر هێزێکی دیکەی هەرێم بەنیازن سەردانی جوڵانەوەکە بکەن و لەگەڵ شاسوارعەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکەدا کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە هیچ شێوەیەک دەرگای گفتوگۆ بەسەر هیچ لایەنێکدا داناخەن، بەڵام خودی شاسوار عەبدولواحید و جوڵانەوەکەش ئامادەن لە کۆبوونەوەیەکدا بەشداربن کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بێت نەک تەنها پرۆتۆکۆلیبێت.

هیمداد شاهین وتیشی، سەرۆکایەتی هەرێم پێیان راگەیاندوون سەردانەکە تەنها بە ئامانجی کۆبوونەوەیە و دانیشتنێکی ئاساییە. وتیشی، ئەوان وەک نەوەی نوێ لە ئێستادا ئە جۆرە دانشتنەیان پێ باشنییە و بە باشی نازانن بەشداری تێدابکەن.

ئاشکراشی کرد، هەتا نوسراوێک و ئەجێندایەکی روون لە پشتدانیشتنەکانەوە نەبێت و کۆمەڵی خاڵی دیاری کراو بونیان نەبێت ئامادەنین بەشداری لە هیچ کۆبوونە و دانیشتنێکدا بکەن.













گەلەری