لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەی دێیس ڤالی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ٥٤ پلەی سیلیزی تێپەڕاند و بەمەش بووە گەرمترین ناوچەی جیهان.
لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی
پلەکانی گەرما لە ناوچەی دیس فالی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ٥٤ پلەی سیلیزی
تێپەڕاند و بەمەش بووە گەرمترین ناوچەی جیهان.
بەرزبونەوەی پلەکانی
گەرما لە چەند ناوچەیەکی باکور و خۆرئاوای ئەمریکا لە نزیک زەریای هێمن بووە هۆی دروستبوونی
پەستان لە سەر تۆڕەکانی کارەبا ئەمەش بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نێو دارستانەکانی ئەو وڵاتە .
لە ناوچەی باشوری
ویلایەتی ئەریگۆن لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە، تۆڕی کارەبا پچڕا و بەمەش هەڕەشە لەسەر
ماڵ و ژیانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دروستبوو.
لەلایەکی دیکەوە،
دەستەی کەشوهەوای نیشتیمانی ئەمریکا هۆشداری داوە لە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە
زۆربەی ناوچەکان. هاوکات، ئاگاداری دانیشوانی چەند ناوچەیەکیش کراوەتەوە کەوا بەرزبوونەوەی
پلەکانی گەرما کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستییان بەتایبەت لە سەر منداڵان و
بەساڵاچوان.
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی
ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر زیاتر لە ٧٦٨ هەزار دۆنم زەوی لە
١٢ ویلایەت لە خۆرئاوای ئەمریکا سوتاون. هاوکات،
زیتر لە ٥٠٠ هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان لە کەنەدا سوتاون و تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە
لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی زیاتر لە ٣٠٠ ئاگری دیکەن.
بەرپرسانی خۆجێی
ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و ئەریگۆنۆ و ئەداهۆ
ومۆنتانا بڕیاریاندا هاوڵاتییان ماڵەکانیان چۆڵبکەن .
ئەمە لەکاتێکدایە،
بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی لە دوای شۆڕشی پیشەسازییەوە
مەترسییەکانی زۆربوونی ئاگرکەوتنەوەی زیاد کردووە.