بەیانی ئەمڕۆ دوو جار گوندی دووتەقەلی سنوری قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرا و بەهۆی بۆردومانەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ناسنامەی دوو لە کوژراوەکان ئاشکرا بووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ناسنامەی دوو لە کوژراوەکان ئاشکرابووە کە بریتین لە: "ئارام کاکەخان دانیشتووى گوندى دووتەقەل و ئیسماعیل ئیبراهیم دانیشتووى گوندى سەرچنار کە دایک و باوک و چوار براى ئەنفالکراون."
ئەمڕۆ، هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری
ناحیەی ئاغجەلەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆردومانەکە بۆسەر گوندی توقەتەلی سەر بەناحیەی
ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ بووە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو
پێنج کەسە سیانیان سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بوون و
دووانیان مەدەنی بوون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە
بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا هایلوکس کراوەتە ئامانج و دوو کەسیان هەر لە ناو
ئۆتۆمبێلەکەدا سوتاون، تەرمی سیانەکەی دیکەش رەوانەی پزیشکی داد کراون.
بەپێی زانیارییەکانی لە میدیاکانی سەر بە پەکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەکان فڕۆکەی تورکیا بوون و بۆردومانەکەیان ئەنجامداوە.
هـ.ئـ