بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ دوو جار گوندی دووقەتەلی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکراوە.
بەپیی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو گوندە بارەگای پەکەکەی لێیە و بەهۆی بۆردومانەکەوە کوژراو و بریندار هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، تاوەکو ئێستاش فڕۆکەکان بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە.
باس لەوەدەکرێت، گوندکە چەند کەسێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"ی لێبووە و بۆردومانەکە بۆ کردنە ئامانجی ئەوان بووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو لە بۆردومانەکەدا هەیە، بەڵام نازانرێت ژمارەیان چەندە و ئایا هاوڵاتی مەدەنی تێدایە یاخود نا.