PM:10:42:20/05/2022
8360 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
ئەمڕۆ هەینی، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی رۆشتنی پێچەوانەوە لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک روویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکەو سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکە لە ئەنجامی سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ و بەتایبەتیش
رۆشتنی پێچەوانە روویداوە و ماتۆڕسکیلەکە پاش لەدەستدانی کۆنترۆڵ کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلە
تایبەتەکەوە.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون
یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و
کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە
خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.