سەردێڕ:

لە رووداوێکدا منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان گیانیلەدەستدا

PM:07:41:20/05/2022

6528 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان پاش ئەوەی بووە بەژێر ئۆتۆمبێلێکی کوشتوکاڵی لە جۆری تراکتۆر کە شۆفێرەکەی براکەی خۆی بووە، دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی، بەشی ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ناحیەی ئاشتی سەر بە قەزای کۆیە ئۆتۆمبێلێکی کوشتوکاڵی لە جۆری تراکتۆر کە شۆفێرەکەی مێردمنداڵێک بووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی براکەی.

ئاماژەی بەوەشداوە، منداڵەکە ناوی "ئەنەس دانا"یە و تەمەنی پێنج ساڵانە.













گەلەری