سەردێڕ:

بانکی نێودەوڵەتی لەم دوو بوارەدا پشتیوانی عێراق دەکات

PM:07:14:20/05/2022

2320 جار خوێندراوەتەوە

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ پشت بەستنی زیاتر بە وزەی پاک و پڕۆژەی سەوز بۆ بەرەنگاربونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پەرەپێدانی گەشەی ئابوری دەکەن.


ئەمڕۆ هەینی، بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە. مستەفا غالب مخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و شاندێکی وەزارەتی دارایی لە سەڵتەنەتی عومان بەشدارییانکرد لە دیدارێکی بانکی نێودەوڵەتی بەمەبەستی پشتیوانی هەوڵی حکومەتەکان بۆ چاکسازی ئابوری و پشت بەستنی زیاتر بە وزەی پاک.

شاندی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ شاندی بانکی نێودەوڵەتی باسیان لەوەکردوە، بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی چاکسازییەکانی حکومەتی عێراق دەکات بەتایبەت چاکسازی لە کەرتی بانکی حکومی، بە ئەلیکترۆنی کردنی خزمەتگوزارییەکان، روبەڕوبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربونەوەی پشتیوانی دارایی تیرۆر.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەبوارەکانی دانانی نەخشەڕێگای وزەی پاک، زیادکردنی رێژەی سەوزایی و بە ئەلیکترۆنی کردنی خزمەتگوزارییەکان بانکی نێودەوڵەتی هاوکاری دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن.













گەلەری