پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سنگ و کۆئەندامی هەناسە رایگەیاند، ئەم خۆڵبارینە بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە هەستیارییان لە کۆئەندامی هەناسەدان هەیە، ئەگەر بەردەوامبێت ئەوا ئه‌و که‌سانه‌شی که کێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ناسه‌یان نییه، کێشەیان بۆ دروست ده‌بێت. دەشڵێت، "بنەبڕکردنی دیاردەکە ئەرکی حکومەتەکانە".
کاوە فەرەج سەعدون پزیشک و پسپۆڕی سنگ و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، کۆئه‌ندامی هه‌ناسه یه‌کێکه له‌و کۆئه‌ندامانه‌ی که کراوه‌یه به ژینگه‌ی ده‌ره‌وه واته زۆرترین کاریگه‌ری له ژینگه‌وه کاریگه‌ری بۆسه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌وانه‌ش که له ژینگه‌وه بۆ سه‌ر کۆئه‌ندامی
هه‌ناسه کاریگه‌ریان هه‌یه بریتیه له پیسبوونی ژینگه بریتییە له‌و نه‌خۆشیانه‌ی
به‌هۆی گۆڕانکاری سه‌رده‌مه‌وه له‌مڕۆدا ڕوویداوه زیاتر به‌هۆی شۆڕشی پیشه‌سازی
و کارگه‌کان و زۆربوونی ئۆتۆمبێل و دووکه‌ڵ و به‌کارهێنانی ئه‌و وزانه‌ی دووکه‌ڵیان
هه‌یه.
دەشڵێت، خۆڵبارین بە پلەی یەکەم کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە
هەیە کە هەستیارییان لە کۆئەندامی هەناسەدان هەیە، بەڵام ئەگەر ئەم خۆڵبارینە بەردەوام
دووبارە ببێتەوە ئەوا ئه‌و که‌سانه‌شی که کێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ناسه‌یان نییه،
کێشەی تەندروستییان بۆ دروست ده‌بێت.
ئەو پسپۆڕەی سنگ و کۆئەندامی هەناسە ئەوەشی خستووەتەڕوو،
کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان کراوه‌یه له‌ڕێگه‌ی هه‌ناسه وه‌رگرتن و هه‌ناسه‌دانه‌وه،
ئه‌م کارتێکه‌ره ژینگه‌ییانه کاریگه‌ری خۆیان دروست ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی زۆر کاریگه‌ری
تێده‌کرێت به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه بریتین له‌وانه‌ی که نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ستیاریان
هه‌یه له‌وانه هه‌ستیاری کۆئه‌ندامی هه‌ناسه له لوت و قورگ و قوڕقوڕاگه و بۆ
به‌شی خواره‌وه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه، هه‌ندێک که‌س له‌مڕۆدا به‌هۆی گۆڕانکارییه
ژینگه‌ییه‌کانه‌وه ڕاده‌که‌ی زۆر زیادی کردووه له‌زۆرێک له وڵاتانه‌دا ده‌گاته
نزیکه‌ی ٢٠% ی دانیشتوان که ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته په‌ره‌بستێنێت
و سییه‌کان بگرێته‌وه و ئه‌م هه‌ستیارییه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بۆریه‌کانی هه‌ناسه
ته‌سک بێته‌وه ئه‌وه‌ش نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ڕه‌بۆی لێده‌که‌وێته‌وه، که
ئه‌و که‌سه هه‌ناسه‌ی تونده و له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌که‌یدا ده‌نگێک هه‌یه وه‌کو ده‌نگێکی
مۆسیقی وایه به‌تایبه‌تی له‌کاتی هه‌ناسه‌دانه‌وه ئه‌م ته‌پوتۆزه زۆر کاریگه‌ری
بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه هه‌یه.
ئەوکەسانەی کاریگەری خۆڵبارینیان لەسەرە
کاوە فەرەج سەعدون دەڵێت، بابه‌تی هه‌ستیاری دوولایه‌نه‌یه
لایه‌نێکیان بۆماوه‌ییه و لایه‌نێکیان کارتێکه‌ره ژینگه‌ییه‌کانه واته ده‌بێت
له که‌سێکدا ئه‌م دووانه هه‌بێت ئاماده‌یی بۆماوه‌یی هه‌بێت له‌که‌سوکاریدا که‌سێک
هه‌بێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هه‌بێت ئه‌میش له‌وانه‌یه له‌و جیناته یان له‌و مادده بڵاوه‌ی
تێدا بێت که بۆری هه‌ناسه‌ی و کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی هه‌ستیارتره له خه‌ڵکی تر
واته به‌ڕاده‌یکی زیاتر کاری تێده‌کرێت.
دەشڵێت، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م ڕاده زۆره له‌مانگێکدا چه‌ندجارێک
دوباره‌بێته‌وه ئه‌مه حاڵه‌تێکی خراپه وه‌کو وتم ئه‌و که‌سانه‌شی که کێشه‌ی ته‌ندروستی
و هه‌ناسه‌یان نییه بۆیان دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ته‌پوتۆزه کار له‌مرۆڤ
بکات ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیه‌کان له‌و که‌سانه‌ی که ته‌نانه‌ت خۆشیان پێشتر نه‌خۆشیان
نه‌بووه یان له بۆماوه‌ییدا نییانه، به‌ڵام به دووچار بوونی زۆر به‌و بابه‌ته
بێگومان مه‌ترسیداره بۆسه‌ر ته‌ندروستی گشتی ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی راده‌ی ئه‌م
نه‌خۆشیانه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌پوتۆزه مرۆڤ بیخوات
و بچێته کۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه به‌هه‌مان شێوه کێشه بۆناو ڕیخۆڵه‌کان و ئه‌ندامه‌کانی
تریش دروستده‌کات، به‌ڵام به‌ڕاده‌ی سه‌ره‌کی بۆ کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانه.
چارەسەر و خۆپارێزییەکان
کاوە فەرەج سەعدون پسپۆڕی سنگ و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی
هەناسە باسی لەوەشکردووە، چاره‌سه‌ره گشتیه‌که‌ی دیارده‌ی خۆڵبارین و بنه‌بڕبکردنی
له‌ده‌ستی ئەواندا نییه، به‌ڵکو ئه‌وه له‌ده‌ست حکومه‌ته‌کاندایه، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن
که کارێک بکه‌ن ئه‌و راده‌یه که‌م بکرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەڵام دانیشتوانی ئاسایی ئه‌وه‌ی زۆر
گرنگه هه‌تا بتوانن خۆیان به‌دوور بگرن له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌تایبه‌تی له‌وکاته‌ی
ڕۆژی واهه‌یه زۆر به چڕوپڕی خۆڵبارین هه‌یه باشتره له‌و ڕۆژانه‌دا مرۆڤ نه‌چێته‌ده‌ره‌وه
هه‌تا بتوانێت له‌ماڵه‌وه بێت باشتره و ماڵه‌که‌ی خۆشی قه‌پات بکات و ته‌پوتۆز
نه‌یه‌ته ماڵه‌وه و ده‌رگاکان به‌باشی دابخرێن ئه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تی زۆر زۆر پێویست
نه‌بێت مرۆڤ نه‌چێته ده‌ره‌وه.
دەشڵێت، ئه‌وانه‌ی که نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ستیاری و ته‌نگه‌نه‌فسیان
هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌م حاڵه‌تانه باش نییه بۆیان بچنه ده‌ره‌وه پێویسته
پارێزگاری له‌خۆیان بکه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌وامیشیان هه‌بێت پێویسته له‌وکاته‌نه‌دا
موڵه‌ت وه‌ربگرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ ناچاربوو بێته
ده‌ره‌وه پێویسته خۆپارێزی ته‌واو بکات به‌به‌کارهێنانی ماسک به‌کاربهێنرێت ئه‌مه
زۆر گرنگه ئه‌وانه‌ی که نه‌خۆشیان هه‌یه ده‌بێت ماسکی به‌هێز بپۆشن واته ئه‌و
ماسکانه‌ی که ڕاده‌ی فلته‌ری به‌هێزه و فلته‌ری ته‌پوتۆز ده‌کات(ماسکی N95 ) هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی راده‌یه‌کی باش له
شله‌مه‌نی شتێکی به‌سوده ده‌بێته‌هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی راده‌ی کاریگه‌ری ته‌پوتۆز
له‌سه‌ر قورگ و لووت پاراوکردنی جه‌سته شتێکی زۆر باشه بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر
له‌ش به‌جێ نه‌هێڵیت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دەستەی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانی عێراق
رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئاستی خۆڵبارین
لە رۆژەکانی دوو شەممە و سێشەمەی داهاتودا بەرز ببێتەوە و هۆشداری لە خۆڵبارینێکی
چڕ دەدات.