سەردێڕ:

گەنجێک لە پشدەر کەوتە روبارێکەوە و خنکا

PM:06:01:20/05/2022

3136 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەناو روباری گوندی دۆڵەبەفرە لەسنوری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین خنکا.


ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک بەناوی ( ع . ع . ح ) لە روبار گوندی دۆڵەبەفرە لەسنوری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین خنکا.

ئاماژەی بەوەشداوە، گەنجەکە لەدایکبوی ساڵی ٢٠٠٤ و پیشەی خوێندکاربووە و دانیشتوی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر بووە. گەیەندرایە نەخۆشخانە کە لە روباری گوندی دۆڵەبەفرە لەناو پاشماوەی حەفارە خنکاوە.

هاوکات، بەوتەی هاوڕێکانی کە لەگەڵیدابوون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوون بۆ نزیک روبارەکە، بەڵام هاوڕێکەیان چووە بۆ مەلەکردن و بەهۆی نەشارەزایییەوە خنکاوە، کە پێشتر پێیان وتوە مەچۆ بۆ مەلەکردن.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی راپەڕین، دوای زیاتر لە یەک کاتژمێریش تەرمەکەی لەلایەن ئاسایشی ژاراوە دەرهێندراوەتەوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

دەشڵێت، دوای پشکنین و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ روداوەکە کراوەتەوە.













گەلەری