PM:03:50:20/05/2022
2728 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی پیکابێکەوە لە بناری قەندیل شۆفێرەکە گیانی لەدەستاوە و ستونێکی کارەبای خستووە و بەهۆیەوە کارەبای ناوچەکە بڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی کارەبای سەنگەسەر لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتی کارەباکەن و لە هەواڵدان بۆ گەڕاندووەی کارەبەی ناوچەکە بە زووترین کات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١١ی ئەم مانگە لە گوندی تازەدێی سەر بە قەزای کەلار بارهەڵگرێک بەهۆی
مانگایەکەوە وەرگەڕا و زیاد لە ١٤٠ ماڵی بێ کارەبا کرد.