سەردێڕ:

رۆیتەرز: حکومەتی فیدراڵی لە هەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

PM:01:33:20/05/2022

4228 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی فیدراڵی لە هەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیایەکی بواری یاسایی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی مامەڵە نەوتییەکانی سنوری هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق 'سۆمۆ'وە.


بەگوێرەی نووسراوێک کە دەست رۆیتەرز کەوتووە، حکومەتی فیدڕاڵی لە رێگەی کۆمپانیایەکی بواری یاسایی داوا لە کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان دەکات، کە لە هەرێمدا کار دەکەن مامەڵەکانیان بەجۆرێک بێت لەگەڵ یاسای حکومەتی فیدڕاڵیدا بگونجێت بە رەچاوکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز، جگە لەو کارانەی بە کۆمپانیا یاساییەکە سپێردراوە، وەزیری نەوتی عێراقیش لە رێگەی نامەی راستەوخۆی خۆیەوە پەیوەندی بە چەند کۆمپانیایەکی دیکەوە کردووە سەبارەت بە هەمان پرس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی نووسراوەکان بۆ یەکەمجار لە ٨ی مانگی ئایاردا، گرفتەکە بە تەواوی قوڵبووەتەوە و وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.













گەلەری