PM:12:41:20/05/2022
5920 جار خوێندراوەتەوە
لە نوێترین هەڵوێستیدا لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، عەبدوڵا پەشێو دەڵێت، دەسەڵاتی ڕەشی باشور بەحاڵ کوێرە گوندێکیان بۆ بەڕێوەدەچێت و ئەمەش وایکردووە بەشێکی بەرچاوی گەلی کوردستانیان نائومێد کردووە.
عەبدوڵا پەشێو،شاعیری ناسراوی کورد لە نوسینێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، دەسەڵاتدارانی هەریم کارێکیان کردووە باسکردنی ئازادی و دادپەروەی و شکۆ ببێتە مایەی شەرم و تەریقبوونەوە، بەڵام ئەمە قۆناغێکی ڕزۆک و دژواری مێژووە و تێدەپەڕێت.
پەشێودەڵێت، "دەزانم دەسەڵاتی ڕەشی بەرەبابەکانی
باشوور(پارتی و یەکێتی) کە بەرماوەی بۆگەنی سفری سەدەکانی ناوەڕاستن و بەحاڵ دیوەخانی
کۆرەگوندێکیان پێ بەڕێوەدەچێ، بەشێکی بەرچاوی خەڵکیان نائومێد کردووە، بەڵام ئەمە
قۆناغێکی رزۆک و دژواری مێژووە و تێدەپەڕێ."
عەبدوڵا پەشێو بەھۆی ڕەخنەگرتنی لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم وەک شاعیرێکی سیاسی
دەرکەوتووە و بە شیعر و دەربڕین کەموکوڕییەکانی کۆمەڵگە و سیاسەتی کوردیی داوەتە بەر
ڕەخنە و بە شێوازی شیعر گوزارشت لە بیر و بۆچوونەکانی دەکات.