سەردێڕ:

وادەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین ئاشکراکرا

AM:11:54:20/05/2022

64056 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئاستی خۆڵبارین لە رۆژەکانی دوو شەممە و سێشەمەی داهاتودا بەرز ببێتەوە و هۆشداری لە خۆڵبارینێکی چر دەدات.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاستی خۆڵبارین بەرزدەبێتەوە لەناوچەوکانی باشور و ناوەڕاست و باکوری وڵاتدا و لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما کەمێک دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

باسی لەوەشکردووە، کەشوهەوای ئەمڕۆش کەمێک خۆڵبارین بەخۆیەوە دەبینێت و ئاستەکە لە رۆژی دووشەممە و سێشەمەدا بە تەواوی بەرزدەبێتەوە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە عێراق و هەرێم دەکات و لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک چڕ دەبێت و لە دهۆک چرییەکەی زۆر کەمدەبێت.

هاوکات، دەستەی کەشناسی عێراق هاوپێچ لەگەڵ راگەیەنراوەکەیدا نەخشەی خۆڵبارینەکە و ئەو پارێزگایانەی بڵاوکردووەتەوە کە دەیانگرێتەوە و رادەی چڕی خۆڵبارینەکەشی بە گوێرەی پارێزگاکان دەسنتیشان کردووە.

بەگوێرەی نەخشەکە، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک خۆڵبارینەکە چر دەبێت و لە پارێزگای دهۆک چڕییەکەی زۆر کەم دەبێت.













گەلەری