AM:10:58:20/05/2022
2548 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنەکەیان بەشێک نییە لە ململانێ سیاسییەکان و داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات دادگا تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکانیان نەکەن.
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە گوێرەى دەستوور، دادگا سەربەخۆیە و ئەنجومەنى باڵاى دادوەری سوورە لەسەر سەربەخۆیی و بێلایەنییەکەى و بەشێک نییە لە ناکۆکییە سیاسییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە،
ئەو بڕیارانەى دەیاندەدەن لەسەر بنچینەی وردەکاریى دۆسییەکان و بەڵگە بەردەستەکانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق بە بەکارهێنانی دەستەواژەى حکومەتى کاربەڕێکەر
پرۆژەیاسای پاڵپشتیى خێراى ئاسایشى خۆراک و پەرەپێدانى هەڵوەشاندەوە و بەشێک لە لایەنە
سیاسییەکانیش رەخنەیان لەو بڕیارەی دادگا گرت.