PM:11:52:19/05/2022
21360 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتى و گۆڕان رێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕى پۆستەکانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان و گۆڕانکاریی لە زیاتر لە ١٠٠ پۆستى حکومیدا دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، رێککەوتنى یەکێتى و گۆڕان بەجۆرێکە، ئەو بەرپرسە حکومییانەى لە ئیدارییەکانى سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، پۆستى حکومییان هەیە، شوێنەکانیان لەنێوان ئەو دوو حزبەدا ئاڵوگۆڕ پێدەکرێت و هەر پۆستێک لاى یەکێتى بووبێت دەدرێت بە گۆڕان و بەپێچەوانەشەوە.
راشیگەیاند، بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانی
ناوى هەریەک لە ئاوات محەمەد قایمقامى سلێمانى و عیزەت سابیر ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى
و لەیلا عەلى سەرۆکى شارەوانى سلێمانى دەهێنرێت، بەڵام هێشتا هیچکام لەو ناوانە یەکلایی
نەکراوەتەوە.
هاوکات، چاوگێک لە بزوتنەوەى گۆڕانیش رایگەیاند،
ئەوان لە بەرامبەر پێدانى پۆستى پارێزگارى سلێمانیدا پۆستى پارێزگارى هەڵەبجەیان دەوێت.