PM:11:05:19/05/2022
34748 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریی لەبارەی سەگی بێلانە و سەر شەقامەوە دەدات و دەڵێت، "هاری سەگ کوشندەیە و ئەو سەگانە لەناو ببەن."
بەگوێرەی نووسراوێكی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کە بۆ پارێزگاکان و نوسینگەی پارێزگاکانی ناردووە، هۆشداری لە نەخۆشی هاری سەگ دەدات و داوای خۆپاراستن لە هاوڵاتییان دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم دواییانەدا سەگی بێلانە
لە کۆڵان و گەڕەکەکان و ناوەوەو دەرەوەی فەرمانگەکان زیادی کردووە و حاڵتەکانی
گازگرتنیان لە هاوڵاتییان زیادی کردووە.
هاوکات، لە نووسراوەكەدا وەزارەتی تەندروستی داوای لەناوبردنی
سەگە بێلانەکان دەكات و دەڵێت، لیژنەی هاوبەش لە پارێزگاكان پێک بهێندرێت بۆ ئەو مەبەستە.