سەردێڕ:

وتەبێژی پارتی وادەی دەستپێشخەرییەکی حزبەکەی ئاشکرا دەکات

PM:10:02:19/05/2022

7968 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مەكتەبی سیاسی پارتی بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی دەستپێشخەرییەكەیان و شێوازی سەردانی یەکێتى و لایەنەكانى دیکە چوار جار كۆبوونەتەوە.


مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارتی بەفەرمی دەستپێشخەری و هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسەكانی هەڵبژاردن و سەردانی لایەنەكان و پرسەكانی پەیوەست بە بەغدا ڕادەگەیەنێت.

پێشتریش وتەبێژى پارتى رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ پارتى رێکبکەون، بەڵام یەکێتى وەڵامى نەداونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى رێکنەکەوتنى پارتى و یەکێتییەوە لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق، زیاتر لە حەوت مانگە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق پەکى کەوتووە و ئۆپۆزسیۆنیش دەڵێت، پارتى و یەکێتى ئەوەندەى لە خەمى بەدەستهێنانى پۆست و پارەدان لە بەغدا، ئەوەندە خەمى هاوڵاتییانى هەرێمیان نییە.













گەلەری