بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خورماتو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکامی پێکدادانی نێوان بارهەڵگرێک و ماتۆڕسکیلێک، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا.
عەمید حوسەین عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای خورماتو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئاکامری رووداوێکی هاتوچۆدا بارهەڵگرێک لە ماتۆرێکی داوە و بەهۆەوە شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوابەدوای رووداوکە راستەوخۆ شۆفێری بارهەڵگرەکە
دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە هۆکارەکانی
گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتییان دادەنرێن و بەشێک لە هاوڵاتیان باس لەوە
دەکەن هۆکارەکەی خراپی شەقامەکان و رێگەوبانەکانە و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش
هۆکارەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییەکانەوە.
بڕیار جاف، کەلار