سەردێڕ:

عێراق داوا لە ئەمریکا دەکات تاوانباران و پارە دزراوەکانیان رادەست بکەنەوە

PM:08:35:19/05/2022

3216 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق داوا لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات ١٤ تاوانباری عێراقیی سزادراو و سەرجەم پارە دزراوەکانی عێراق کە بردراونەتە ئەو وڵاتە، رادەستی عێراق بکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادوەر عەلا جەواد سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە و داوای لێکردن هاوکاریان بێت لە گەڕاندنەوەی ١٤ تاوانباری سزادراوی عێراقی کە لە ئەمریکا نیشەجێن.

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، رادەستکردنەوەی ئەو ١٤ تاوانبارە کارێکی ئاڵۆزە و پێویستیان بە یارمەتیی ئەمریکایە، بەهۆی ئەوەی هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکین یاخود مافی مانەوەیان لەو وڵاتە هیە.

هاوکات، عەلا جەواد داواشی لە ئەمریکا کرد، رێخۆشکەربێت بۆ رادەستکردنەوەی سەرجەم پارە دزراوەکانی عێراق کە بردراونەتە ئەمریکا و دادگای عێراقیش بڕیاری گەڕاندنەوەیانی داوە.













گەلەری