سەردێڕ:

وەزارەتى بازرگانى عێراق: نزیکەى ملیۆنێک تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە

PM:07:37:19/05/2022

2928 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بازرگانى عێراق رایگەیاند، زیادکردنى نرخى وەرگرتنى گەنم کاریگەریی هەبووە لەسەر زیادبوونى گەنمى وەرگیراو لە جوتیاران و دەشڵێت، تا ئێستا نزیکەى ملیۆنێک تەن گەنمى لە جوتیاران وەرگیراوە.


محەمەد حەنون، بەڕێوبەری وەزارەتی بازرگانی عێراق بەمیدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، تێکڕای گەنمی وەرگیراو تا ئێستا نزیبووەتەوە لە لیۆنێک تەن و وەرزی بازاڕکردنی گەنم لە ئێستا سەرکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

باسی لەوەشکردووە ئاسانکارییەکی زۆر هەیە بۆ جوتیاران بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان بە بێ کێشە و ئەو زیادکردنی نرخەی گەنم هۆکار بووە و ئەوەش کاریگەرییەکی ئەرینی دەبێت لەسەر ئەم وەرزی بەبازاڕ کردنە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق چاوەڕێ دەکرا لەمساڵدا بڕی فرۆشراوی گەنم بگاتە ملیۆن و و ٥٠٠ هەزار یاخود دوو ملیۆن، هاوکات پێویستیەکی زۆریش هەیە بۆ عەمبارکردنی ستراتیژی گەنم ئەوەش لەپاش بڕیاری وەزارەتی دارایی و بڕیارەکەی حکومەتی عێراق.

پێشتریش پەرلەمانتارێکى نەوەى نوێ رایگەیاند، حکومەتى عێراق ١٠٠ هەزار دینارى دیکىەى بۆ هەر تەنێک گەنمى وەرگیراو زیادکرد و بەوەش هەر تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.













گەلەری