سەردێڕ:

هێزە ئاسمانییەکانی عێراق حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان کردە ئامانج

PM:07:01:19/05/2022

2284 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە باکوری بەغدای پایتەخت و لە ئاکامی هێرشەکەدا سێ چەکداری داعش کوژراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و پێویست، هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر حەشارگەیەکی داعش ئەنجامداوە لەباکوری شاری بەغدا.

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە هێرشەکان بە فڕۆکەی جۆری ئێف ١٦ ئەنجامداوە و هاوکات باس لەوەشکراوە حەشارگەکە لەلایەن سێ چەکداری داعشەوە بەکارهێندراوە، دواتریش هێزێکی ئاسایش بە مەبەستی پشکنین چوونەتە حەشارگەکە.













گەلەری