سەردێڕ:

بانکی ناوەندی سەرمایەکەی بۆ پێنج تریلیۆن دینار زیاد دەکات

PM:05:38:19/05/2022

4312 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی سەرمایەی خۆی لە سێ ترلیۆن دینارەوە بۆ پێنج تریلیۆن دینار.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراقی لە راگەیندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەم زیادکردنە دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی ئەنجامەکانی سیاسەتی هاوسەنگ لە بەڕێوەبردنی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە سەرمایەی بانکەکە.

دەشڵێت، زیادکردنی سەرمایەی بانکەکە بەشێوەیەکی راستەخۆ رەنگدانەوەی لەسەر دۆخی دارایی وڵات دەبێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، سەرمایەی بانکەکە و دۆخی دارایی ئاماژەن بۆ زیندوییەتی و بەئاگایی ئەم دامەزراوانە و توانایان بۆ پاڵپشتیکردنی سێکتەری بانکی بە تایبەت و سێکتەری ئابوری بە گشتی.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زیادکردنی سەرمایەی بانکەکە بە بەکارهێنانی بەشێک لەو قازانجەبووە کە لە ساڵی ٢٠٢١ بەدەستهاتووە.













گەلەری