سەربازیکی رووسی کە لە ئۆکرانیا بە تاوانی جەنگ دادگای کرا و بۆ یەکەم جار رووبەڕووی یەکێک لە قوربانیەکانی جەنگ کرایەوە.
فادیم شیشمارین کە سەربازێکی رووسیە و تەمەنی ٢١ ساڵە لە بەردەم دادگای جەنگی ئۆکرانیادا دانی بەوەدانا بەبێ هۆکار پیاوێکی ٦٢ ساڵی ئۆکرانی کوشتووە.
لە بەردەم دادگادا فادیم شیشمارین لەگەڵ هاوسەری ئەو پیاوەدا رووبەڕوو بووەوە
و پێی وتت، "دەزانم ناتوانیت بمبوریت بەڵام داوادەکەم لێمخۆشببیت."
لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەکەیەوە شیشمارین بە میدیاکانی راگەیاندووە،
کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانی دەیانەوێت بڕۆنەوە بۆ سەنگەرەکانیان پیاوێکی سڤیلی ئۆکرانیان
بینیوە و کوشتویانە.
دەسڵێت، "خۆم نەمدەویس بیکوژم بەڵام یەکێک لە هاوڕێکانم داوای لێکردم
بیکوژم."
میدیاکانی ئۆکرانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەگەر شیشمارین دادگاییەکە بدۆڕێنێت
بۆ هەمیشەیی لە ئۆکرانیا زیندانی دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٨٥ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە
و روسیا وەستاندنی ئەو هێرشانەی بەستووەتەوە بە پاشگەزبونەوەی ئۆکرانیا لە بوون بە
ئەندام لە هاوپەیمانیەتی ناتۆ.