پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ عەممار جبوری پارێزگاری سەڵاحەدینی لە کارەکەی دوورخستەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی
بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پەرلەمانی
عێراق بەزۆرینەی رەها عەمار جەبر جبوری
لەسەر کارەکەی لادا.
هەروەها، چاوگێک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، پێشتر ٢٠٠ ئەندام
پەرلەمان دوای ئاشکرا بوونی چەند دۆسییەکی گەندەڵی واژۆیان کۆکردبووەوە بۆ لەسەر
کارلادانی پارێزگاری سەڵاحەدین.