سەردێڕ:

ئایا شەپۆلی نوێی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە؟

PM:12:42:19/05/2022

20264 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی تۆز و بوونی خۆڵ تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، "شەوی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەگەری هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەرێم بارانببارێت".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەرزبوونەوەی تۆز و بوونی خۆڵ تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێم ساماڵدەبێت و بەرزبوونەوەی تۆز بەردەوامبێت و خۆڵبارین دەبێت. پلەکانی گەرماش هاوشێوەی رۆژی پێشتر دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی یەکشەممە ئاسمانی هەرێم سماڵ دەبێت و لەبەشی خۆر ئاوای هەرێم تۆز بەرزدەبێتەوە. پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژی یەکشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.

دەشڵێت، رۆژی دووشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە شەودا کەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری هەیە باران ببارێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزنن و کەمێک تۆز لە هەوادا دەبێت.

هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوویە سنورییەکان ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە. لە پارێزگای هەولێر ئەگەر هەیە لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی باشوری پارێزگاکە تۆزێکی سوکی هەبێت.













گەلەری