سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار

PM:12:05:19/05/2022

4104 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٨٩٧ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٥٤٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار دینارە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری