سەردێڕ:

نوێنەری هەرێم لە تاران: دەمێکە ئاگاداری سەردانی کردنی شاندی هەرێم بۆ ئێران نین

AM:08:59:19/05/2022

2912 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، دەمێکە وەکو نوێنەرایەتی هەرێم لە تاران ئاگاداری سەردانی کردنی شاندی هەرێم بۆ ئێران نین، چونکە بە تایبەتی لە دوای ریفراندۆمەوە سیستمی پەیوەندییەکان زیاتر لە رێگای حیزبکانەوەیە، نەک لە رێگای حکومەتەوە.


نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، دەمێکە وەکو نوێنەرایەتی هەرێم لە تاران ئاگاداری سەردانی کردنی شاندی هەرێم بۆ ئێران نین، چونکە بە تایبەتی لە دوای ریفراندۆمەوە سیستمی پەیوەندییەکان زیاتر لە رێگای حیزبکانەوەیە، نەک لە رێگای حکومەتەوە.

لەبارەی سەردانی کردنی شاندی هەرێمەوە بۆ ئێران بەشێوەیەکی نهێنی ئاماژەی بەوەدا، "منیش وەک ئێوە لە راگەیاندنەکانەوە بیستومە کە ئەو وەفدەی هەرێم هاتوون بۆ ئێران، لەبەرئەوە ناتوانم نە رەتی بکەمەوە نە پشتڕاستی بکەمەوە، چونکە ئێستا هەموو شتەکان لە هەولێر و سلێمانیەوە لە ڕێگای کونسڵگەرییەکانەوە ئەنجام دەدرێت، خۆیان لە پەیوەندیدان و شاندەکان ڕێکدەخن، بە تایبەتی ئەو شاندانەی ئەگەر بە فڕۆکەی تایبەت بێن و بگەڕێنەوە کەمتر ئێمە ئاگامان لێیە".

لەبارەی سەردانیکردنی شاندی هەرێمەوە بۆ ئێران بەشێوەیەک ئەوان ئاگاداری نەبن، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران وتی، ئەوە هەم خاڵی لاوازە، وە هەم ئاساییە، چونکە سیستمی پەیوەندییەکان زیاتر لە رێگای حیزبکانەوەیە، نەک لە رێگای حکومەتەوە، بە تایبەتی لە دوای ریفراندۆمەوە، چەندین جار شاندی ئێرانی چۆتە هەولێر و سلێمانی چاوی بە لایەنەکان کەوتووە، بەڵام پێی وانیە کەسێک گوێی لەوە بوبێت ئەو شاندانە چاوییان بە سەرۆکی حکومەت یا وەزیری ناوخۆ کەوتبێت بە ئاشکرا، بەڵکو ئەگەر روویدابێت لە چوارچێوەی ئەو پڕۆتۆکۆلەی کە پەیوەندییە حیزبیەکان هەیانە یەک لە بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بینیووە، چ یەکێتی یا خود چ پارتی.

هەروها، لەبارەی ئەوەی سەردانی کردنی شاندەکەی هەرێم بۆ ئێران پەیوەستبووبێت بە رێککەوتین هەرێم و تاران بۆ رێگری کردن لە چالاکی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، نازم دەباغ ئاشکرای کرد، هەمیشە لەمکاتانەدا ئەو باسە هەبووە، لە ئەمساڵیش کە تورکیا پەلاماری هەرێمی کوردستان دەدات بەناوی دەرکردنی پەکەکە، جۆرێک لە تێکەڵاوی دروست دەبێت لە لایەن هەموویانەوە کە رێگا لەو لایەنە سیاسییانە بگرن بۆ ئەوەی جارێکی تر لە هەوڵدا نەبن بۆ ئەوەی بێنەوە بۆ ئێران، کێشەی ئەمنی و ئاسایشی دروستبکەن تا پەلاماری ئێران بدەن، حکومەتی هەرێم، هەتا لایەنەکانیش چ یەکتی یا پارتی، هەمیشە جەختییان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت کە ئەم کارانە ئەنجام بدرێت، چونکە ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئێران بۆ یەک گرنگە.













گەلەری