سەردێڕ:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:‌ ئەمریکا پێداگری لە خێراکردنی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا دەکات

PM:10:20:18/05/2022

4092 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند، ئەمریکا جەخت لەسەر خێراکردنی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە و رێکخستنەوەیان دەکاتەوە.


وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە بەرپرسی تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا کردوە و له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر پێشکەوتنی پڕۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا کراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر خێراترکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا کردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژەی سەرکردایەتی کۆنتڕۆڵ، پلانی مەشق، هاوکاریەکانی هاوپەیمانان و رێکخستنەوەی هێزه‌كانی پێشمەرگە تاوتوێکران.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و گرنگیدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ ئەنجامگەیاندنی کۆی پرۆسەیی چاکسازی.


 













گەلەری