سەردێڕ:

هاتوچۆ ئاگادارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەکان بڵاوکردەوە

PM:03:40:18/05/2022

4412 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیانداوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاگاداری خاوەنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتییەکەن.


هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتوچۆن لە ناوچەی پیشەسازی ‌و ژمارەیان ٩١ ئۆتۆمبێلە.

هاتوچۆ دەشڵێت، لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ، سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان بەم مەرجانەی خوارەوە:

١.هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی.

٢.وەرگرتنی بەڵێننامە كە ئۆتۆمبێلەكە لەماوەی (٧٢) كاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم.

٣.هەر ئۆتۆمبێلێك سزای لەسەربێت، پێویستە خاوەنەكەی بڕی سزاكەی بدات.

٤.پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێلەكە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن بووە.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، ئەگەر لەماوەی ١٥ رۆژدا خاوەن ئۆتۆمبێلەكان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی (سكراب) بە پرۆسەی زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت.

هـ.ئـ













گەلەری