سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری زیادکرد

PM:03:04:18/05/2022

6892 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی عێراق لە فرۆشتنی ئاشکرادا نزیکی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووەوە، بەوەش فرۆشی دۆلاری زیادکرد.


فرۆشی ئەمڕۆی بانکی ناوەندی عێراقی، لە زیادکردنی ئاشکرای کڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکیدا گەیشتە ١٩٨ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٩٧٥ دۆلاری ئەمریکی، بەم جۆرەش یەک دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦٠ دیناری عێراقی دیاریکرا.

زۆرێک لە فرۆشەکان بەپێی داواکاریی زیادکردنی هەژمارەکانی دەرەوەی وڵات لە شێوەی پارەی نێردراو یاخود پارەی قەرزدا بوون، کە دەگەنە ١٤٦ ملیۆن و ٩٠٢ هەزار و ٩٧٥ دۆلار، ئەوەی ماوە لە شێوەی پارەی کاشدا بووە کە دەگاتە ٥١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ٣١ بانک داوایان کردووە کە هەژمارەکانیان لە دەرەوەی وڵات زیاتر بکەن و ١٩ بانکیش وەڵامی داواکاری پارەی کاشیان داوەتەوە بە ٢١٠ کۆمپانیای ناوەندیشەوە.













گەلەری