سەردێڕ:

وێنە.. ئاگر لە قوتابخانەیەکی خانەقین کەوتەوە

PM:02:06:18/05/2022

3580 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگر لە قوتابخانەیەکی خانەقین کەوتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت زیانی پێنج ملیۆن دیناری لە قوتابخانەکە دابێت.


بڕیار جاف پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە باڵەخانەی قوتابخانەیەكی خانەقین كەوتەوە و زیانی گیانی نەبووە، تهنیا زیانی ماددی هەبووە.

لەوبارەیەشەوە، سەرچاوەیەك لەبەرگری شارستانی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە قوتابخانەی بنەڕەتی زەینەب لە گەڕەكی ئەركەوازی شاری خانەقین كەوتەوە، کە هۆکارەکەی شۆڕتی کارەبا بووە.

باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت زیانی ماددی نزیكەی پێنج ملیۆن دیناری لێکەوتبێتەوە و پێداویستییەکی زۆری قوتابخانەکە سوتاوە.

No description available.

No description available.No description available.No description available.No description available.












گەلەری