سەردێڕ:

لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانی خاوەنی زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک دەستیپێکرد

AM:10:39:18/05/2022

4196 جار خوێندراوەتەوە

لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندانی خاوەنی زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک دەستیپێکرد و باس لەوەدەکەن، بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت ناڕاست بووە کە پێی داوین تایبەت بە زەوییەکانیان.


ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم چووە سەر زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک و بەڵێنی بە خاوەنەکانیان دا کە خزموتگوزارییان بۆ ببەن، بەڵام دوای نزیکی ساڵێک هێشتا هیچ خزمەتگوزارییەکیان بۆ نەچووە.

خاوەن زەوییەکان لە ئێستادا لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەتەوە و دەڵێن، بەڵێنەکانی سەرۆکی حکومەت ناڕاست بووە.

ماوەی ١٨ ساڵە زیاتر لە ١٦ هەزار پارچە زەوی لەلایەن حکومەتەوە دابەشکراون، بەڵام تا ئێستا هیچ خزمەتگوزاریەکیان بۆ دابیننەکراوە و خاوەنی ئەو زەویانە ناتوانن خانوو لەسەر زەویەکانیان دروست بکەن.

هـ.ئـ














گەلەری