سەردێڕ:

وردەکاریی رووداوی شەڕەتەقەکەی شەوی رابردووی شەقامی بەختیاری سلێمانی چی بووە؟

AM:09:12:18/05/2022

11848 جار خوێندراوەتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بەختیاری لە سلێمانی ماتۆڕسوارێک تەقەی کردووە و بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی برینداربووە.


درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی ماتۆڕسوارێک تەقەی لە خواردنگەیەک کردووە بە ناوی دەنیز، بەهۆیەوە خاوەنی خواردنگەکە بە سەختی بریندار بووە.

چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چوار گولـلە بەر جەستەی کەوتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، ئەو کەسەش خەڵکی کوردستانی باکورە.

وتیشی، شەوی رابردوو بە مەبەستی چارەسەر براوەتە دوو نەخۆشخانە و لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی شار لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هێشتا نازانرێت هۆکاری رووداوەکە چی بووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

کارزان تارق، سلێمانی

هـ.ئـ













گەلەری