سەردێڕ:

لە عێراق بڕیارێکی تایبەت بە ماتۆڕسکیلەکان و ماتۆڕی گەیاندنەکان درا

PM:06:40:17/05/2022

5704 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل دراوە لە رێگا گشتییەکان لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانی، بەڵام بڕیارەکە ماتۆڕسکیللەکانی خزمەتگوزاری گەیاندن (دلیڤەری) ناگرێتەوە.


ئەمڕۆسێشەممە، تاریق ئیسماعیل روبەیعی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی بەغدا راگەیەندراوێکی لەبارەی ماتۆڕسکیلەکان و هۆکارەکانی دیاریکردنی کاتی شۆفێریکردن بۆ ماتۆڕسکیلەکان بڵاوکردەوە.

تاریق ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکردووە، "خاوەنی ماتۆڕسکیلەکانی خزمەتگوزاریی گەیاندن (دلیڤەری) رەزامەندییان پێدەدرێت کە قەدەغەی هاتوچۆی ماتۆڕسکیلەکان لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە بۆ ٦ی بەیانی نەیانگرێتەوە"، داواشی لەو کەسانە کرد کە لەو خزمەزگوزاریەدا کار دەکەن، بچنە بنکەکان و ناوی خۆیان تۆمار بکەن تاوەکو رەزامەندی شۆفێریکردنیان لەو کاتانەدا پێبدریت."

باسی لەوەشكرد، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی ماتۆڕسکیلەکان، بەهۆی زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆوە بووە لە بەغدای پایتەخت، لەلایەکی دیکەشەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و زیادبوونی هەڕەمەکیانەی ماتۆڕسکیللەکان و زیادکردنی مەودای رێگا گشتییەکانەوە بڕیارەکە دراوە."

روبەیعی ئەوەشی خستەڕوو، "زۆرێک لە ماتۆڕسوارەکان ئاگایی و رۆشنبیری تەواویان نەبووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان راگەیەندراوێکی لەو شێوەیە دەربکات تاوەکو هاتوچۆیان لەو کاتژمێرانەی بۆیان دیاریکراوە لە رێگا  گشتییەکان بووەستێندرێت."

 













گەلەری