سەردێڕ:

تەندروستی گەرمیان: زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

PM:03:49:17/05/2022

1732 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویکردەوە، ١٣٣ هاوڵاتی بەهۆی خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن کراون.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی خۆڵبارینەوە ٧٣ هاوڵاتی لە فریاکەوتی شەهید هەژار لە کەلار داخڵ کراون.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری ٣٧ هاوڵاتی داخڵ کراون.

لەبەشێکی دیکە یراگەیەنراوەکەدا هاتووە، ٢٣ هاوڵاتی دیکە لە مەڵبەندی تەندروستی شەهید دکتۆر قاسم لە رزگاری بەمەبەستی پێدانی چارەسەر داخڵ کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆسامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوەربەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٣٠ هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنەکانیان کردوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتییان سەردانی بەشی فریاکەونتی هەردوو نەخۆشخانەی شار و د.جەمال ئەحمەد رەشید تایبەت بەمنداڵانیان کردووە.

دەشڵێت، بەهۆی هەستیاری بەخۆڵبارین و کاریگەریەکانی بەشێکی زۆر لەو هاوڵاتییانەی سەردانی بەشی فریاکەوتنی خێرایان کردووە چارە سەری پێویستی پزیشکیان بۆکراوە رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێوەیەکی چڕ رووی لەهەرێم کردووە و ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کاریگەریی خۆڵبارینەکە لەمشەوەوە "شەوی رابردوو" بەرەو لاوازی دەچێت و بە هەنگاو کۆتایی پێدێت، بۆیە تاوەکو بەیانیش کاریگەرییەکە دەمێنێت تاوەکو بە تەواوی کپدەبێتەوە.













گەلەری