سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری ریشەیی دروست دەکات

PM:02:03:17/05/2022

1612 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمان گرنگە، چونکە کاریگەری دەبێت و گۆڕانکاری رییشەیی دروست دەکات. دەشڵێت، "بڕیارە سبەینێ سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "ئێمە جەخت دەکەینەوە دەبێت بە زووترین کات دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان کۆبوونەوە و بڕیاریشە سبەینێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان هەمان بابەت تاوتوێ بکەن.

باسی لەوەشکرد، چەندان پرسی گرنگ هەن کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیان هەیە و پرسی هەڵبژاردنیش لە لایەک کە گرنگە پەرلەمان لەو پرسانەدا هەڵوێستی هەبیت بەرامبەر حکومەت و تەنانەت لێپرسینەوەشی لێبکات.

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن، کاوە عەبدولقادر ئەوەی خستەڕوو، سبەینێ گفتوگۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بەڕێوەدەچێت لەبارەی ئەوەی کام بەرنامەی کار ببێتە لە پێشینە و زیاتر گرنگە ئەو کات بڕیاری لێدەدریت.

دەشڵێت، "لەدوای قوتی خەڵک یاسای هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن گرنگترین پرسن."

هاوکات لەبارەی هۆکاریدواخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە باسی لەوەشکرد، بە هۆی ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری گرنگی هەیە و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری ریشەیی پەرلەمان پەکخراوە هەتا دوا بخرێت، بەڵام ئەگەر زیاتر رێگری نەکەن لە رێکارەکان رەنگە هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە.













گەلەری