وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێرەی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دایڕشتوه له چه‌ند ساڵی داهاتودا قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و غازی سروشتی بۆ بەهای ١٧ ملیار دۆلار به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگەیاند، "قه‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك باج ده‌درێت به كۆمپانیاكانی مۆڵه‌تپێدان كه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له وڵات‌دا ساڵانه ١٣ ملیار دۆلاره.
ئاماژەی بەوەشدا،عێراق هه‌وڵده‌دات به‌های وه‌به‌رهێنان لە نەوت و غازی سروشتی‌دا له ساڵانی داهاتودا بگه‌یه‌نێته ١٧ ملیار دۆلار.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئەوەشی خستەڕوو، سه‌رجه‌م كۆمپانیا
مۆڵه‌تپێدراوه‌كان ئاراسته كراون بۆ خێراكردنی پلانه‌كانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و
غاز و گرێبه‌ستی نوێ له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره
گه‌وره‌كانی وه‌ك كۆمپانیای تۆتال واژۆکردووە.
دەشڵێت، لە ئێستادا گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیڤرۆن
هه‌یه لەبارەی به وه‌به‌رهێنانی نەوت و غازی سروشتی له باشوری عێراق.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق باسی لەوەشکرد، عێراق ئامانجێكی هه‌یه
و كار ده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه وه‌به‌رهێنانه‌ی كه له ساڵانی ٢٠١٤،
٢٠١٧، و ٢٠٢٠ بەهۆی قەیرانەکانەوە پاشه‌كشه‌ی ئابوری دروستبوو.
وتیشی، عێراق پێویستی بە دوو ساڵی راسته‌قینه هه‌بوو
تا بگه‌ڕێته‌وه‌ی بۆ پێگه‌ی خۆی و وه‌به‌رهێنانی
وزه‌ی خۆی.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئاماژەی بەوەشدا، نرخی نه‌وت له
ئێستادا له نێوان ١٠٠ بۆ ١١٠ دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئاساییه به‌راورد به
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپێكیش
ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانی هاوسه‌نگییه له‌نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ردا.