سەردێڕ:

لەبارەی خۆڵبارینەوە ئەم وڵاتەی دراوسێی عێراق هۆشداریدا

AM:10:59:17/05/2022

5460 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی سعودییە هۆشداریدا لەوەی بەگوێرەی پێشبینییەکانی ناوەندی نیشتیمانی بۆ چاودێرکردنی کەشوهەوا شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لەو وڵاتە دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەرگری شارستانی سعودییە لە تویتەری خۆی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی خۆڵبارین لەمڕۆوە روو لەو وڵاتە بکات و ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاست و دووری بینین بەهۆی ئەو با چالاکەی هەڵیکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەریەک لە پارێزگاکانی زولفا غات و مەجمەعە و نادیق و رەماح و شەقرا زۆرترین رێژەی خۆڵبارینینان بەردەکەوێت و زیاتر پێی کاریگەر دەبن.

میدیاکانی سعودییە ئەوەشیان بڵاوکردەوە، شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە کوەیتەوە رووی لەو وڵاتە کردووە لەبەرەبەیسنی ئەمڕۆوە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەکە دەرکەوتووە.

دەشڵێن، پێشبینیدەکرێت خۆڵبارینەکە هاوشێوەی خۆڵبارینەکەی عێراق بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوێنێوە شەۆلێکی خۆڵبارین رووی لە عێراق و هەرێم کردووە و بە هۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی توشی هەناسە توندی هاتوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.












گەلەری