سەردێڕ:

ئایا دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە؟

AM:10:03:17/05/2022

2348 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتووگۆکردن لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە سامان ئەحمەد بەڕیوبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوە و چۆنیەتی و میکانیزمی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان پەرلەمان کۆدەبنەوە.

ئەمەش لە کارتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕیوەنەچووە و یەکێتی و پارتی یەکتر تۆمەتباردەکەن بە پەکخستنی پەرلەمان.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری