سەردێڕ:

دوو کۆمپانیای جیهانی لقەکانی روسیایان دەفرۆشن

PM:11:55:16/05/2022

5100 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیاکانی رینۆی فەرەنسی کە لە بواری ئۆتۆمبێلدا کاردەکات و ماکدۆناڵدی بواری خۆراکی ئەمریکی رایانگەیاند، لقەکانیان لە روسیا دەفرۆشن.


لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای رینۆی فەڕەنسی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتومبێل ئاماژەی بەوەدا ئەنجومەنی کارگێری کۆمپانیاکە رەزامەندی نیشانداوە بۆ فرۆشتنی لقەکانیان لە روسیا و پشکەکانیشیان لەو وڵاتە دەکێشنەوە.

لایخۆشیەوە، لوكا دی ميو بەڕیوبەری جێبەجیکاری رینۆ ئەوەی خستەڕوو ئەو بڕیارە قورسە بەڵام پێویستە.

لەبارەی چارەنوسی کارمەندانی ئەو کۆمپانیایە لە روسیا باسی لەوەکرد، ٤٥ هەزار کارمەندمان لە روسیا هەیە و بێگومان بەرپرسیاریتی مافەکانیان هەڵدەگرین.

هاوکات، کۆمپانیای ماکدۆناڵدی ئەمریکی بۆ پیشەسازی خواردن رایگەیاند، دەستیانکردووە بە تەواوکردنی کارەکانیان لە روسیا و ٨٥٠ ریستۆرانتیان لەو وڵاتە دادەخەن.

باسیان لەوەشکردووە، هەنگاوەکانی روسیا بۆ جەنگی ئۆکرانیا و هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە و لێدوانەکانی لەگەك یاساکانی ماکدۆناڵد ناگونجێت و شایەنی ئەوەش نییە ئەو کۆمپانیایە پشتگیری لێبکات و لە وڵاتەکە وەبەرهێنان بکات.

لەبارەی چارەنوسی کارمەندانیشیەوە ماکدۆناڵد ئەوەی خستەڕوو، بەردەوامدەبن لە پێدانی موچەی کارمەندەکانیان دوای داخستنی لقەکانیشیان.













گەلەری