سەردێڕ:

تەندروستی روونکردنەوە لەسەر کاریگەرییەکانی خۆڵبارین دەدات

PM:10:49:16/05/2022

10256 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ راگەیەنراوێکی لەبارەی خۆڵبارینی ئەمڕۆوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ٣٠ هاوڵاتی سەردانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵیان کردووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی ئەو هاوڵاتییانە گرفتی هەنسەدانیان هەبووە ودوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نێردراونەتەوە ماڵەوە.

لە بەشیکی دیکەی راگەیەنداوەکەشدا باس لەوەکراوە، هەڵمژینی ئەو هەوایەی کە بووەتە تەپوتۆز بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە وە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین لەرووی تەندروستیەوە بۆ هاوڵاتیان بریتین لەمانە :

یەکەم: دەبێتە هۆی هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبن.

دووەم: هەستیاری لوت و بەتایبەتتر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە و تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

سێیەم: فشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست کە زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر کەسەکە.

چوارەم: ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.

پێنجەم: زۆر جار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.

شەشەم: کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای هۆکار و کاریگەرییەکان چەندین رێگای خۆپارێزی هەن کە پێویستە هاوڵاتیان بیگرنەبەر و ئەمانەن:

١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

٢- لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و رووپۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

٣- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.













گەلەری