سەردێڕ:

داعش هێرشی کرد و کوژراو هەیە

PM:10:03:16/05/2022

22356 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە هێزە هاوبەشەکانی حەشدی عەشایەری سونەکان رایگەیاند، داعش لە گوندی شێخ فەتاحی سنوری قەرەتەپەی سەر بە خانەقین هێرشی کردووە هێرشی کردووەتە سەر حەشدی عەشایەری سونەکان.


وەعد ئەکرەم ئەندامی هێزە هاوبەشەکانی حەشدی عەشایەری سونەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکەدا سێ چەکداری حەشدی عەشایەتی کوژراون.

گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر رووبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا بگرن، دواتر بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق شکستپێهێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش جموجوڵی شانە نوستووەکانی گروپەکە لەناوچەکە بەردەوامی هەیە.

بڕیار جاف، گەرمیان













گەلەری