PM:09:04:16/05/2022
7492 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوێنێ یەکشەممە شاندێکی ئەمنی حکومەتی هەرێم کە لە یەکێتی و پارتی پێکهاتبوون لە تاران بوون و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی حزبەکانی رۆژهەڵات لە سنورەکانی پیرانشار و کێلەشین دووربخرێنەوە.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رێبەڕ ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم سەرکردایەتی شاندەکەی کردووە و رێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی تاراندا کردووە لەبارەی دوورکەوتنەوەی حزبەکانی رۆژهەڵات لە سنورەکانی پیرانشار و کێلەشین.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لە بەشێکی
دیکەی رێککەوتنەکەدا باس لە چەکدانانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە زڕگوێز و کۆیە کراوە و
داوا لە شاندەکەی هەرێم کراوە حزبەکانی رۆژهەڵات وەک پەنابەری سیاسی دانیشن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێران هاوشێوەی تورکیا ناوبەناو ناوچە سنورییەکانی
هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی چەکدارانی هێزە کوردییەکان بۆردوومان دەکات و
دواین جار بەیانی رۆژی ١١ی مانگی ئایاری ئەمساڵ تۆپبارانی
کوێستانەکانی بەربزینی سەر بە ناحیەی سیدەکان کرابوو لەلایەن ئێرانەوە.