PM:08:21:16/05/2022
16276 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری گوندی جەرداغڵی سنوری قەزای خورماتو شوانێک لەلایەن چەکدارانی نەناسراوە فڕێندراوە و پاش گەڕانێکی زۆر بەدوایدا، هێزە ئەمنییەکان تەرمەکەیان دۆزییەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەرسەلان حەبیب ناوی ئەو شوانەیە کە لە نەتەوەی تورکمانە و بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی جەرداغڵی سنوری قەزای خورماتو رفێندراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای گەڕانێکی زۆری هێزە ئەمنییەکان توانیویانە
تەرمی گەنجەکە لە ناوچەی باستاملی لە نێوان تکریت و قەزای خورماتو بدۆزنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە رفاندی
شوانەکە دەرنەبڕییوە و لەماوەی رابردوودا چەکدارانی داعش چەند شوانێکیان لە سنوری
ناوچە جێناکۆکەکان رفاندووە و دواتر لەبەرامبەر بڕێک پارەدا ئازادییان کردوون.
سۆران محەمەد، کەرکوک